لە ئەمریکا، جارێکی دیکە تیکتۆک لە گوگڵ پلەی و ئەپ
ستۆر بەردەست دەبێتەوە و بەکاربەران دەتوانن بەکاری بهێنن.
دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا قەدەغەی تیکتۆکی لە
ئەمریکا پەسەند کرد و جۆ بایدن ئیمزای لەسەر کرد، ماوەی چەند هەفتەیەک تیکتۆک لە ئەمریکا
بەردەست نەبوو.
دوای گەڕانەوەی ترەمپیش بۆ کۆشکی سپی، یاساکەی کۆنگرێسی
بۆ ماوەی 75 ڕۆژ ڕاگرت و دەرفەتی بە کۆمپانیاکە دا تا لەو ماوەیەدا یان تیکتۆک بفرۆشێت
یان خۆی لەگەڵ یاسای نوێی کۆنگرێسدا بگونجێنێت، داوای کردبوو ڤێرژنێکی ئەمریکی
درووست بکات و لە بری ڤێرژنە چینییەکە بیفرۆشێت.
تیکتۆک زیاتر لە 170 ملیۆن بەکاربەری لە ئەمریکا
هەیە. ئەمریکا نیگەرانە لەوەی تیکتۆک بۆ سیخوڕی بهێنرێت و زانیاریی بەکاربەران
بداتە دەوڵەتی چین. چینیش ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای سینسۆر، پار
تیکتۆک دووەم ئەپی دابەزێنراوبووە لە ئەمریکا و زیاتر لە 52 ملیۆن جار دابەزێندراوەتە
ناو مۆبایلەکان، زۆرینەی دابەزاندنەکانیش لە ئەپستۆری ئەپڵەوە بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP