شارەزایانى ناوبژیوانى :
گۆڵەکەى دیاز بەهۆى فینیسۆسەوە ئۆفساید بوو
ئاکۆ بیبانى
جوڵە سەرنج راکێشەکەى
برایم دیازى مەغریبى و بڕینى یاریزانى ئەتلەتیکۆ مەدرید بەتەواوى حاڵەتى ئۆفسایدى
فینیسۆس جۆنیۆرى شاردەوەو تەنانەت داوەرانى یارییەکە و ڤاریش هیچ گومانێکیان لە
ئۆفسایدبوونى گۆڵەکە نەبوو ، فۆکسى هەموان لەسەر جوڵە نایابەکەى یاریزانەکەى ریاڵ
مەدرید بوو چۆن بەنێو یاریزانانى ئەتلەتیکۆ تێپەڕی و تۆپەکەى ئاراستەى لای چەپی
ئۆبلاک کردو بەتەواوى هاوسەنگى یارییەکەى تێکدا و گۆڵى دووەمى یارییەکەى لێ
تۆمارکرا .
دواتر کاتێک بە هێمنى و بە ووردى سەیرى حاڵەتەکە
کرا ، گومانەکان دروست بوون ، بەشێک لە شارەزایانى کارى داوەرى پێیان وایە
حاڵەتەکە ڕوونە و دەبوو ئۆفساید لە دژى فینیسۆس جۆنیۆر هەژماربکرێت .
پێدرۆ مارتین شارەزای
ناوبژیوانی ئێل پارتیدازۆ باسی ئۆفساید دەکات،
ئەو شرۆڤەکارە لە دوای یارییەکە
وتی : ئۆفساید هەیە، چونکە ڤینى لە دۆخی ئۆفسایدایە،
بەڵام کاریگەری لەسەر یارییەکە نییە.
یەکێکی دیکە لەو شارەزایانەی
ناوبژیوانی کە بەردەوام لە میدیاکاندا دەردەکەوێت، پاڤێل فێرناندێزە لە ڕادیۆی
مارکا ، پێی وایە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە دۆخی ئۆفسایددا بووە ، ڤینیسیۆس ئۆفسایدە مەتر و نیوێک لە ئۆبلاکەوە
دوورە، گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ ناتوانێت لێدانەکە
ببینێت، چونکە یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبەردەمیدایە، هیچ گومانێکم نییە، ئەوە خەتای
ناوبژیوان نییە، کێشەکە ئەوەیە کە لە ڤارەوە ئاگادار نەکراوەتەوە .
لەنێو ئەو کەسانەی کە بەڕوونی
باس لەوە دەکەن کە گۆڵەکە یاساییە ئیتورالدی گۆنزالێز ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی
و شرۆڤەکاری ڕۆژنامەی ئێل لارگوێرۆیە . ناوبژیوانەکە دەڵێت : ڤینیسیۆس ڕادەکاتە ئەو
شوێنەی کە تۆپەکە بەرەو ئاراستەى ناروات بۆیە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر گۆڵەکە
نەبووە .
یاساکە دەلێت ، لە دوو
حاڵەتەتدا ئۆفسایدا هەژمار دەکرێت ، کاتێک یاریزانەکە پێ لە تۆپەکە بدات و جوڵە
بەتۆپ بکات ، یان رێگرى بکات لە تیپى بەرامبەر کە بەهۆى ئەوەوە کێشەى بینین دروست
بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP