سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ یەکشەممە
9 ی ئاداری 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی کرد لە وەفدێکی شاری هەڵەبجە کە لە ژمارەیەک کەسایەتی حکومی و پەرلەمانتارو
زانایانی ئاینی پێکهاتبوو، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی ئیداری و ئابووری و شارستانی
شاری هه ڵەبجه و گرفت و ئاسته نگییەکانی ڕووبەڕووی
دەبێتەوه و پێویستەکانی هاوڵاتیان تاوتوێکران .
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە هەڵەبجە سیمبولی
قوربانیدان و ئازایەتییە و ئاماژەی بەوەدا کە بەئامانجگرتنی بە چەکی کیمیایی لەلایەن
ڕژێمی پێشووەوە تاوانێکی قێزەون بوو دژ بە مرۆڤایەتی و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی قەرەبووکردنەوەی
زیانەکانی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بۆ شارەکە و گرنگیدان بە لایەنە خزمەتگوزاری و
ئابووری و شارستانییەکان کردەوە.
سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی ڕێزلێنان لە
خوێنی شەهیدان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی شارەکە کردەوە و ئاماژەی
بەوەشکرد کە شاری هەڵەبجە جگە لە پێگەی بازرگانی و کەلتووری و ڕۆشنبیری و سامانی
کشتوکاڵی، ڕۆڵی هەبووە لەڕاپەڕین و شۆڕشەکانی دژ بە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکاندا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی هەوڵدانی زیاتر
کرد بۆ هاندانی جوڵەی وەبەرهێنان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و ستایشی
ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکان بەتایبەتی زانکۆی هەڵەبجەی کرد و ڕۆڵی لەبەرەوپێشبردنی
پرۆسەی خوێندن لەولاتدا .
سەرۆک کۆمار گوێی له داواکارییەکانی وەفدهکە گرت
کە بریتی بوو لەخستنەڕووی پرۆژه یاسایەک بۆ گۆڕینی شاری هەلەبجە بۆ پارێزگا له دانیشتنەکانی ئەنجومەنی
نوێنەران بۆ دەنگدان له سەر ڕەشنووسەکه.
وەفدەکە سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی و بایەخدانی بەداخوازییەکانیان و جەختکردنەوەی
لەسەر گرنگی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی شاری هەڵەبجە و پەرەپێدانی
بارودۆخی ئابووری ناوچەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP