بەپێی ئاماری تەندرووستی پارێزگاکە، ساڵ بە ساڵ لە کەرکوک نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر
دەبێت.
ئامارەکان دەریدەخەن لە ساڵی 2023دا، ژمارەی
تووشبوانی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرکوک، دوو هەزار و (904) حاڵەت بووە، لە ساڵی
2024یش دوو هەزار و (21) حاڵەت بووە. هەر بەپێی ئامارەکان کۆی گشتی ئەو نەخۆشانە
کە تا ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و
ڕۆژانە چارەسەر وەردەگرن، ژمارەیان (4)هەزار و (925) کەسە.
ئاماری ڕێکخراوە تەندروستییەکانی چالاک لە بواری
چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرکوک دەریدەخەن، لە ماوەی (5)ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی
شێرپەنجە لە پارێزگای کەرکوک گەیشتووەتە (9) هەزار تووشبوو.
پزیشکان، خراپی ژینگە و جۆری کوالێتی بەرهەمە
خۆراکییەکان بە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دەزانن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP