دوای ئەوەی رۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991 راپەڕین دژ بە رژێمی داگیركەری بەعس لە رانیەوە دەستیپێكرد و دواتریش سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە ئازادكران، رۆژی 11ی ئاداریش شاری هەولێر بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئازادكرا و رژێمی داگیركەر لە شارەكە دەركرا.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی كە سەرپەرشتی هێزەكانی دەكرد بۆ راپەڕینی شاری هەولێر، سەبارەت بەو رۆژە دەڵێت: " ئەو رۆژە خەڵكی كوردستان یەك ئامانج و پلانیان هەبوو، سەعات شەشی بەیانی بە ناردنی بروسكەی (لەباوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك، ئێمە لێتانەوە نزیكین، دەستبەكاربن) راپەڕینی شاری هەولێر دەستیپێكرد و شارەكە رزگاركرا، لەورۆژەدا شانازیت دەكرد هەولێری بیت،
هاوكات لەگەڵ 34 هەمین ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" (٣٤) ساڵ لەمەوبەر، بە شانازییەكی گەورەوە لەلایەن بەرەی كوردستانی بۆ سەرپەرشتی ئازادكردنی هەولێر راسپێردراین، لەگەڵ بروسكەی (لە باوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك، لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن) لەگەڵ خەڵكی شارەكە، شانە چەكدارەكان و رێكخستنە نهێنییەكان راپەڕین و لە كەمترین كاتدا شارەكەمان لە رژێمی بەعس پاككردەوەو جاڕی سەركەوتنمان لێدا، لە بەردەم قەڵای سەربەرزی هەولێر سەركەوتنمان راگەیاند.".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP