وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی زیاتر لە 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخاتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنداروێکدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ( ١٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) حکومەتی هەرێم لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی حکومەتی فیدراڵ".
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی کاش و لەرێگای بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق گوازراوەتەوە".
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٥١،٨٩٥،٤٥٧،٨٧٧ ) پەنجاو یەک ملیارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و چوار سەدو پەنجاو حەوت هەزارو هەشت سەدو حەفتاو حەوت دیناری بەشێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP