عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ، سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی خانەقینی کرد و لەلایەن شێرکۆ میروەیس لێپرسراو و هەڤاڵانی مەڵبەند پێشوازی کرا .
لەدیدارێکدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵوێستی نیشتمانیی یەکێتی بەرامبەر ئاڵنگارییەکان کراو دووپات لەپابەندبوون بە یەکڕیزی نیشتمانی کرایەوە بە ئاڕاستەی یەکگوتاری و یەک هەڵوێستی نیشتمانیی لەپێناو سەقامیگری زیاتر .
لەبارەی ئەرکی رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان عیماد ئەحمەد هەڤاڵانی بەرچاوڕونکردو رایگەیاند دیدگای یەکێتی بە شێوەیەکە کە تەواوی دامەزراوەکان رێکبخرێنەوەو ئەرکەکان دابەشبکرێنەوە بەو ئاڕاستەیەی کە لەخزمەتی کوردایەتی و زیاتر باشترکردنی ژیانی خەڵکەکەمان بێت .
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت تەوەرێکی تری قسەکانی عیماد ئەحمەد بوو کە رایگەیاند بەربەستەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە نەهێڵراون و هەموو هەنگاوەکان بۆ ئەوەن حکومەتێکی کاراو خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە وەڵام دەرەوەی خواستی هەموو لایەک بێت . کە بەدڵنییایەوە خانەقینین بۆ یەکێتی پێگەیەکی گرنگی هەیەو وەک هەمیشە لە خزمەتی خانەقینییەکان دەبین و یەکێتییەکانیش ئەرکیانە بە گیانی برایەتی و پێکەوەیی پابەندبوون بە سیاسەتی سەرۆک مام جەلالەوە خزمەتی شارەکە بکەن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP