پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر

کوردستان
14:30 - 2025-03-21

پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جەژنی نەورۆزی کوردان لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر خوێندرایەوە 

پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئاهەنگی نەورۆزی دیاربەکر : 

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.

نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان. 

نەورۆزتان پیرۆز، هەر شاد و سەربەرزبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP