پۆلیسی كه‌ركوك: تەقەکارانی گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ دەستگیرکران

کوردستان
12:03 - 2025-03-22


پۆلیسی کەرکوک رایده‌گه‌یه‌نێت، تەقەکارانی  رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ دەستگیرکراون و ده‌ستیش بەسەر چەکانیاندا گیراوه‌.  

لە ڕاگەیاندراوێكدا  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكرد:" توانیویانە سەرجەم تۆمەتبارانی شەڕەکەی شه‌وی رابردووی گوندی قەرەتەپە دەستگیربکەن، کە شەش هاوڵاتی کوژران و سێی دیکەش برینداربون".

  ئاماژەی بۆئەوەشكردوە:" دەستیان بەسەر ئەو چەکانەشدا گرتوە، کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە و تۆمەتباران بە ماددەی 406ی کوشتنی بە ئەنقەست بەندکراون."

 درەنگانی شەوی رابردوو پێکدادانی چەکداریی لەنێوان دو بنەماڵەی گەورەدا لە گوندی قەرەتەپەی سه‌ربه‌ ناحیەی یایجی لە کەرکوک ڕویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP