کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق ئامادەیە و وتەبێژی کۆمسیونەکەش دەڵێت: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە وێنەی چاویان وەردەگیرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و بەپێی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ژمارە 12ی ساڵی 2018 لە کارەکانی بەردەوامە.
وتیشی: کۆمسیۆنی پابەندە بە جێبەجێکردنی هەر نوێکارییەک کە ئەنجومەنی نوێنەران لەیاسای ئێستای هەڵبژاردنەکان بیکات.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن راشیگەیاند: کۆمسیۆن دەستیکردووە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تاوەکو ئێستا هەزار و 79 ناوەند بۆ تۆمارکردنی ئەو کەسانە کراوەتەوە کە لەدایکبووی ساڵی 2007ن و مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمسیۆن وەشی ئاشکرا کردووە ژمارەی دەنگدەرە نوێیەکان لە یەک ملیۆن دەنگدەر زیاترە.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد کۆمسیۆن بۆ نوێکردنەوەی داتای ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، لە رۆژی هەڵبژاردندا پشت بە وێنەی چاویان دەبەستێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP