عیراق پلانی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارین ئامادە دەكات

عێراق
16:48 - 2025-04-13

حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، پلان و ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین و رێگری لە بەبیابانبوون ئامادەكردووە، ئەمساڵیش پێشبینی دەكرێت شەپۆلی خۆڵبارین كەمتر بێت.

لەو بارەیەوە، لوئەی موختار، وتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عیراق راگەیاند، 60% خۆڵبارین، لە دەرەوەی عیراقەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەوەی تریشی لە ناوخۆی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت كە پەیوەندی بە وشكەساڵییەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە ئەمساڵ شەپۆلی خۆڵبارین زۆر نەبێت و كاریگەرییەكانیانی توند و چڕ نەبن، بە تایبەتی ئەگەر لە مانگەكانی كۆتایی بەهاردا بڕێك باران ببارێت و شێ زۆرتر بێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP