بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی جەژنی (چارشەمبا سۆر) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و هیوای جەژنێکی پڕ لەخۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازین.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کوردستانن و لەمێژووی کۆن و نوێدا چەندین جار رووبەڕووی پەلاماردان و نەهامەتی بوونەتەوە.
ئیمڕۆ لەم جەژنەدا هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی ژیانی شکۆمەندانە بۆ ئێزدییەکان لەشەنگال و دەوروبەری کارو ئەرکی خێراترکردنی هەموانە لە لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی تاوەکو گرەنتی ئۆقرەیی یەکجارەکیان بۆ دابین بکەین و رووبەڕووی هیچ مەترسییەکی پەلاماردان نەبنەوە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP