ئەوروپا مافی پەنابەرێتی لەسەر هاوڵاتیانی هەشت
وڵات قورس دەکات و دەڵێت: ئەو وڵاتانە سەقامگیرن و پارێزراون و هاوڵاتیانەکەی
مەترسیان لەسەر نیە تا جێی بهێڵن و ڕوو لە ئەوروپا بکەن.
ماگنوس بروننەر، لێپرسراوی كۆچبەران لە یەكێتی ئەوروپا
رایگەیاند: كۆمیسیۆنی ئەوروپا هەشت وڵاتی خستوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی كە پێویستە وەك
وڵاتێكی سەقامگیر و پارێزراوبونی ئاسایشی دانیشتون مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییەكانیان لە
وڵاتانی ئەوروپا بكرێت، چونکە هیچ مەرسییەکیان لەسەر نیە تاوەکو هاوڵاتیانەکەی
وڵاتەکانیان جێبێڵن و روو لە ئەوروپابکەن.
وتیشی: لە ماوەی رابردودا كۆچبەرانی وڵاتانی میسر و
هندستان و بەنگلادیش ، مەغریب و تونس، كۆسۆڤۆ
و كۆڵۆمبیا- زۆرترین داواكاریان بۆ مافی پەنابەرێتی لە ئەوروپا پێشكەش كردوە لە
كاتێكدا ئەو وڵاتانە لەروی ئاسایش و سەقامگیرییەوە پارێزراون، بەمەش لەمەو بەدوا مافی
پەنابەرێتی بە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە قورس دەکرێت.
لە ماوەی رابردودا هەڵمەتێكی رەتكردنەوەی مافی پەنابەرێتی
و گەڕانەوەی زۆرەملێی كۆچبەران لە ئەوروپا دەستی پێكردوەو هەڵمەتەكەش ژمارەیەك لە
پەنابەرانی هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP