تەندروستی ئۆندەر ناجێگیرە و هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە

جیهان
19:57 - 2025-04-18

ئیدارەی نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگەیل لە تورکیا بڵاویکردەوە، بارودۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە لیستی (دەم پارتی) و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی ناجێگیرە و هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.
نەخۆشخانەکە لە ئیستانبوڵە و ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكردەوە، پرۆسەی چارەسەرکردنی سری سورەیا ئۆندەر، لە بەشی چاودێریی چڕ بەردەوامە و بەگشتیی دۆخی تەندروستی ئۆندەر وەک خۆیەتی، و بە وردی چاودێری باری تەندروستی دەكرێت و چارەسەرەکانیان بۆ هەوکردن وەردەگرێت .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە بێت، مەترسی زۆر لەسەر تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر هەیە.
ئەمەش لەكاتێكدایە شەوی 15ـی ئەم مانگە سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی، توشی جەڵدەی دڵ بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەمان شەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بەشێک لە لایەنەکانیش بە گومانەوە دەڕواننە تێکچوونی دۆخی تەندروستی ئۆندەر، چونکە ئەندامێکی کارای وەفدی ئیمراڵیی بووە و پرۆسەی ئاشتیش لە تورکیا نەیاری زۆرە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP