پێشنیاری ئاگربەستێکی نوێ بۆ غەززە دەکرێت

جیهان
12:40 - 2025-04-22


وڵاتانی نێوەندگیر پێشنیازێكی نوێیان بۆ ئاگربەستی غەززە پێشكەش كردووە، بزوتنەوەی حەماسیش نەرمی بەرامبەر نیشانداوە و بەڵام تائێستا ئیسرائیل وەڵامی ئەو پێشنیارەی نەداوەتەوە.
 بەرپرسێكی باڵای فەڵەستینی ئاشكرایكرد: نێوەندگیرە میسری و قەتەرییەكان پێشنیارێكی نوێیان لەبارەی ئاگربەستی غەززە پێشكەش كردوە، پێشنیارەكە بریتیە لە بەردەوامبونی ئاگربەست بۆماوەی پێنج بۆ حەوت ساڵ و ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان و زیندانیە فەڵەستینیەكان و كۆتایی هاتنی فەرمی جەنگ و كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ڕادەستكردنی بەڕێوەبردنی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستینی هەرلایەنێکی دیکە فەڵەستینی كە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، تائێستا ئیسرائیل وەڵامی ئەو پێشنیارەی وڵاتانی نێوەندگیری لەبارەی ئاگربەستی غەززە نەداوەتەوە، كە زیاتر لەمانگێكی ئاگربەست هەرەسی هێناوە و هەوڵەكان بۆ زیندوكردنەوەی بەردەوامن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP