نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ
ئێران رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا کار بۆ رێکخستنی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ
تاران دەکەین.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا بە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی راگەیاند، ئەمریکا هەوڵدەدات لەم هەفتەیەدا خولی
چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، رێکبخات.
وتیشی، گفتوگۆی هەردوولا لە پێشکەوتندایە و ترەمپ
دەیەوێت بەشێوەیەکی دیپلۆماسی، چارەسەری ئەم کێشەیە بکات، ئەگەر بکرێت، بۆیە هەموو
هەوڵێک بۆ ئەوە دەدرێت.
تائێستا سێ خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و
ئێران، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان، بەڕێوەچووە، هەردوولا
گفتوگۆکان بە “ئەرێنی” وەسفدەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP