کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، سبەینێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی شەرع بۆ ئەوروپا.
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ئیلیزێ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ماکرۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ بنیادنانەوەی سوریایەکی نوێ و ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دووپات دەکاتەوە رێز لەسەرجەم پێکهاتەکانی سوریا بگرێت.
پێشتر نووسینگەی سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاندبوو، چاوەڕێدەکرێت ئەحمەد شەرع بەمزووانە سەردانی فەرەنسا بکات، بەبێ ئەوەی وادەیەکی دیاریکراو بۆ سەردانەکە رابگەیەنێت.
مانگی شوباتی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بانگهێشتنامەی ئاراستەی ئەحمەد شەرع کرد هەتا لەچەند هەفتەی دواتردا سەردانی پاریس بکات، ئەم بانگهێشتنامەیەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و پاریس و گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP