گەندەڵییەکی گەورە لە هاوکارییەکانی عیراق بۆ غەززە و لوبنان ئاشکرا دەبێت

جیهان
13:55 - 2025-05-06

گەندەڵییەکی گەورە لەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی غەززە و لوبنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراون کراوە و چەند بەرپرسێک بەهۆیەوە ڕاگیراون، لێكۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن.

پار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەبەستی هاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی غەززە و لوبنان، بڕیاریدا ڕێژەی 1% لە مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە ببڕێت.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە، سکاڵا لە دادگا تۆمار کراوە سەبارەت بە بوونی گەندەڵییەکی گەورە لەو هاوکارییانەی بۆ غەززە و لوبنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراون و تەنانەت بەڵگانەمەی رەسمیش هەن ئەو گەندەڵییە دەسەلـمێنن، بۆیە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دوو ڕۆژە دەستی بە لێکۆڵێنەوە کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، دادگا لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ چەندین بەرپرس، بەڕێوەبەرانی گشتی و فەرمانبەران کردووە و هەندێکیان ڕاگیراون، ئەگەری هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێك دەربچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP