وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتی گومرگی عێراق
لەدوای جێبەجێكردنی سیستمی ئۆتۆماتیكی گومرگەوە، بە شێوەیەكی بەرچاو
زیادی كردووە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتی
گومرگ بەر لە جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكودا، 375 ملیار و 675 ملیۆن دینار بووە، بەڵام
دوای جێبەجێكردنی سیستەمەكە، بە شێوەیەكی بەرچاو رێژەی داهاتەکە بەرزبووەتەوە و گەیشتۆتە
435 ملیار و 675 ملیۆن دینار، بەم پێیە داهاتەکە 59 ملیار دینار زیادیكردووە.
وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، دەستەی گشتی گومرگ لە
15 ناوەندی گومرگیدا، سیستمی ئەسیكودا جێبەجێ دەكات، دەستیشی كردووە بە جێبەجێكردنی
قۆناغی دووەمی سیستەمەكە.
تەیف سامی باسی
لەوەشکرد، هەشت ناوەندی گومرگی دیكە کە هێشتا سیستمەکەیان جێبەجێ نەکردووە، لە ماوەی
دوو ساڵدا دەبێت جێبەجێی بکەن، بەوەش چاوەڕێ دەکرێت داهاتی گومرگی زیاتر بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP