بڕی بەرهەمی گەنمی پێشبینیکراوی ئەم ساڵی عیراق 6 ملیۆن تۆنە

عێراق
12:07 - 2025-05-19

بڕی بەرهەمی گەنمی پێشبینیکراوی ئەم ساڵی عێراق 6 ملیۆن تۆنە و نزیکەی 5 تریلیۆن دیناری دیکە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی.
بەگوێرەی ئاماری ڕەسمی وەزارەتی بازرگانیی عێراق تاوەکو 18ی ئایار بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 1.3 ملیۆن تۆن و نزیکەی 5.2 ملیۆن دۆنم زەوی لە عێراق و هەرێمی کوردستان خراونەتە ناو پلانی کشتوکاڵییەوە بۆ چاندنی گەنم.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندبوو نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەم ساڵ بەگوێرەی شێوازی ئاودانەکەی دەگۆڕێت، ئەوەش بۆ رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو، واتا ئەو گەنمەی بە شێوازی پێشکەوتوو ئاودرابێت، تۆنی بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت؛ ئەگەر دێمی بێت یان پشت بە راکێشانی ئاوی رووبار ببەستێت و لەناو پلانی کشتوکاڵی بێت، تۆنێکی بە 800 هەزار دینار لە جووتیار وەردەگیرێت.
بەگوێرەی پێشبینی لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق، ئەم ساڵ زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێندرێت، ئەگەر بڕی پارەی پلە دووەکەی گەنم هەژمار بکرێت کە 800 هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک، پێویستی بە چوار تریلیۆن و 800 ملیار دینار دەبێت کە پێویستە وەزارەتی دارایی دابینی بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP