وەزارەتی بازرگانی عیراق: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم کۆتاییهات

عێراق
21:56 - 2025-06-08

 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت: وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند: وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری پارێزگاکانی باشووری عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
وتیشی: ئەو بڕەی وەرگیراوە، لە ئاستی چاوەڕوانییەکان تێپەڕیوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی جووتیارانە بە رێنمایی و رێساکانی کشتوکاڵی و کوالێتیی بەرهەمهێنان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەتی بازرگانی پێشتر سایلۆ و کۆگاکانی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە زۆرە لە گەنم وەربگرن و هەموو ئەو بڕە گەنمەی جووتیاران رادەستیان کردووە، بەبێ هیچ بەربەستێک و بە تەواوی وەرگیراون.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP