وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایدەگەیەنێت:
بەهاوکاری چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی بەبڕی 350 ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی
ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.
حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاندوە: هەرکەسێک بەدوای کاردا دەگەڕێت دەتوانێت ناوی خۆی لەنێو پلاتفۆرمی پیشە
تۆمار بکات کە خاوەن کار و وەبەرهێنەر و کرێکار و ئەو کەسانەی بەدوای کاردە دەگەڕێن،
پێکەوە دەبەستێتەوە.
بەوتەی خەوام وەزارەتەکەیان لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە
بەبڕی 20 تا 350 ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی ئەنجامدانی پرۆژەی
بازرگانیان هەیە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاندوە،
پرۆژەی پێدانی قەرزبە گەنجان بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بانکی گەشەپێدانی
ئەڵمانی و کۆمپانیایەکی عێراقی دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP