لە مانگی داهاتووەوە پارەدانی کاش لە فەرمانگە حکومییەکان قەدەغە دەکرێت

عێراق
17:25 - 2025-06-09


لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی و پارەدانی کاش قەدەغە دەکرێت.
ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عیراق لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 كەمتر لە 10%ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبووە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ 40% بەرزبوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60-70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.
وتیشی: لە مانگی داهاتوەوە هەموو پارەدانێکی حکومیی بە ئەلیکترۆنی  دەبێت و بەمەش کۆتایی بە پارەدانی کاش لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا دەهێنرێت.
چەند ساڵێکە حکومەتی عیراق هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردووە تا هاوڵاتییان هان بدات سوود لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی وەربگرن و لە پارەدانی کاش دووربکەنەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP