ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی عیراق کۆدەبێتەوە

عێراق
10:21 - 2025-06-10

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە دۆخی عێراق و داهاتووی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی دەکات و تێیدا چارەنووسی دۆسیەی هەڵپەسێردراوی نێوان عێراق و کوێت و قۆناغەکانی کۆتاییهاتنی ئەرکی یونامی تاوتوێ دەکرێت.

سەعات پێنجی ئەم ئێوارەیە کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت و تێیدا محەممەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان‌ و سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، دوایین ڕاپۆرت و پێشهاتەکان دەخاتەڕوو، کۆبونەوەکەش لەسەر بنەمای دوو ڕاپۆرتی نوێی سکرتێری گشتیی بەڕێوەدەچێت، یەکەمیان کشانەوەی یۆنامی ‌و دۆخی ناوخۆی عێراق ده‌بێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت حەسان باسی راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی 2024 کە دانیشتووانی عێراقی بە 46.1 ملیۆن کەس خەمڵاندووە و دیاریکردنی رۆژی 11ـی تشرینی دووەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات، هەروەها کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی موسڵح روفەیعی، سەرکردەی داعش لە عێراق و سووریا، وەک نیشانەیەک بۆ لاوازبوونی بەردەوامی رێکخراوەکە باسێکی دیکەی جێی بایەخی حەسان دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت لەچوارچێوەی کێشە ناوخۆییەکانی عیراقدا، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و پرسی ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP