دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی،
لەلایەن ئەندامێکی دادگاکەوە رەتدەکرێتەوە.
ئەندامێکی دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ
جاسم عمێری، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق بە داوای خانەنشینبوونی کردووە و دەست
لەکار کێشانەوەی پێشکەش نەکردووە وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە.
جاسم محەممەد عەبوود عمێری تەمەنی 61 ساڵە، لە ساڵی
2021 بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرایە سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق.
هەفتەی ڕابردوو 6 ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای
فیدڕاڵی دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد بە دادگاکە کرد، بەڵام دەست لەکار کێشانەوەی
سەرۆکی دادگاکە تەنیا هەواڵی میدیاکانە و ڕاست نییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP