وتهبێژی فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر بنکە سەربازییەکان بێ سزا تێناپهڕن و چاودێریی تەواوی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
لە راگەیەنراوێکدا وتهبێژی فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكان، هێرشهكانی دوێنێ شهوی به ترسنۆکانە وهسف كردووهو رایگهیاندووه:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوکی خۆکوژی ژماریەک شوێن و بنکەی سەربازیی عێراقیان کردە ئامانج، کە زیانێکی بەرچاوی بە سیستمەکانی رادار لە کەمپی تاجی لە باکوری بەغداد و بنکەی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار گەیاندوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" هێزە عێراقییەکان توانیان هەوڵی هێرشەکانی دیکە بۆ سەر چوار شوێنی جیاواز بەرپەرچ بدەنەوە، کە سەرجەمیان شوێنی سەربازین و پەیوەستن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە و لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن."
دووپاتشیكردووهتهوه كه:" ئەم کردەوە تاوانکارییە بێ سزا تێناپهڕن و هێزە چەکدارەکان وەک قەڵغانێکی داگیرنەکراوی عێراق دەمێننەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان و خاکەکەمان و سەروەریمان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP