بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر پێنج شوێنی سەربازی لە بەغدا، سەلاحەدین، ئەنبار و ناسڕیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق پێنج شوێن کراونەتە ئامانج، سەربازگەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، سەربازگەی تاجی لە بەغدا، سەربازگەی ڤیکتۆریا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سەربازگەی ئیمام عەلی لە ناسڕیە و سەربازگەی بەلەد لە سەلاحەدین.
یەکەم هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا ، وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو شوێنێکی لە نێو سەربازگەی تاجی پێکاوە و هیچ زیانکی گیانی نەبووە."
تاجی، سەربازگەی سوپای عێراقە و بنکەی ئاسمانیشی لێیە، بەپێیى زانیاریەکان بەرەبەیانى ئەمڕۆ دەنگی سێ تەقینەوە لە سەربازگەکە بیستراوە."
ئەو شوێنانەی کە بە فەرمی سەربازی ئەمریکای لێیە، بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی ڤیکتۆریان. دەوترێت سەرجەم هێرشەکان بە درۆن ئەنجامدراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP