وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دەڵێت، ئاسمانی عێراقیان
له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان
له‌فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی
عێراق رایگەیاند:، لە ژێر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەکان بۆ
ناوچەکانی باشووری وڵات کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی
ئاسمانی وڵات بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا.
هاوشێوەی ئاسمانی عێراق، ئەمڕۆ دوای ئاگربەستی کاتی
ئیسرائیل و ئێران فڕۆکەخانەی هەولێر دەستی بە گەشتەکانی کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی جەنگەکەوە، لە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێر هەزار و 184 گەشت هەڵوەشاوەتەوە و لە فڕۆکەخانەی گشتی سلێمانیش 99
گەشت هەڵوەشاوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوانزە رۆژە بەهۆی هێرشەکانی
ئێران و ئیسرائیلەوە بۆ سەر یەکتری چەند وڵاتیک گەشتە ئاسمانیەکانیان راگرت، و عێراقیش
یەکێک بوو لەو وڵاتانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP