دوای 12 رۆژ لەڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڕیاریدا لەمڕۆوە دەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بکرێت و گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بکرێنەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەمرۆوە بەچەند قۆناغێک سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەعیراق ئاسایی دەکرێنەوە، سەرەتاش گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسڕە دەستپێدەکەنەوە، دواتر لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی 12 رۆژی رابردوودا و بەتایبەت دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، توانرا زیاتر لە 90 گەشتی ئاسمانی لەفڕۆکەخانەی بەسرەوە ئەنجام بدرێت و 24 هەزار و 900 هاووڵاتی عیراقی بگەڕێنرێنەوە عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP