مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەڕ دوایین پێشهات و هێرشەکانی ئێران بۆسهر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەڕی تاوتوێکرد و رایگهیاندووه، ئامانجی هێرشهكانی دوێنێ ئهوان نهبووهو دۆست و برا لە ئەوان تێبگەن کە هێرشە موشەکییەکان وەڵامێک بووە بە دەستدرێژییهكانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
میدیایی ئێرانی بڵاویكردهوه كه لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پزیشکیان بە میری قەتەڕی راگەیاندووە:" هیوادارە ئێوە و هەموو وڵاتانی دۆست و برا لە ئەوان تێبگەن کە هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ وەڵامێک بووە بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەیان و رووی هێرشەکانیان لە ئەوان نەبووە."
پزیشکیان جهختشیكردووهتهوه كه:" دەسەڵاتی زایۆنی دەبێت ئەوە بزانێت، ئێران غەززە و لوبنان و سوریا نییە بتوانێت هێرش بکاتە سەری و بە ئامانجی بگرێت، خەڵكی ئێران هەرگیز دەستبەرداری مافەکانی خۆیان نابن."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا میری قەتەرشِ دڵنیاییداوەتە پزیشکیان كه:"هەرگیز رێگەنادهن لە رێگەی ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکاوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دۆست."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP