خامنەیی: زلـلەیەکی تووندمان لە ئەمریکا دا

جیهان
21:21 - 2025-06-26

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، چەند پیرۆزباییەک لە گەلی ئێران دەکەم ، یەکەمیان بەهۆی سەرکەوتنیان بەسەر ئیسرائیلدا کە بەهۆی گورزی کۆماری ئیسلامی نزیک بوو لە داڕمان.

باسیلەوەشکرد: دووەم پیرۆزبایی پەیوەندی بە سەرکەوتنی ئێران بەسەر ئەمریکاوە هەیە، ئەمریکا راستەوخۆ هاتە ناو شەڕەکەوە، چونکە هەستی بەوە دەکرد ئەگەر نەیەتە ناو جەنگەکەوە ئیسرائیل بە تەواوی لەناو دەچێت، بەڵام لەم جەنگەدا ئەمریکا هیچ قازانجێکی نەکرد، لێرەشدا ئێران سەرکەوت و زلـلەیەکی تووندی لە ئەمریکا دا.

هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هەر کردەوەیەكی دەستدرێژیكارانەی سەربازی دیكە لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێتە سەر وڵاتەكەی، سوپای پاسداران بەتوندی روبەڕویان دەبێتەوەو وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی دەدەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پشتیوانیی دەستدرێژیكردنە سەر تاران لەلایەن ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپاوە جێگەی شەرمەزارییە، بۆیە پێویست بوو بەكاردانەوەكانیان هەڵوێستێكی روون و راشكاویان دژی پێشێلكردنە سەر سەروەری وڵاتێكی دیكەو ژێرپێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەكان هەبوایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP