دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆر به توڕهیی وهڵامی دهنگۆی پێدانی 30 ملیار دۆلار به ئێران به مهبهستی دروستكردنی دامهزراوهی ئهتۆمی نا سهربازیی دایهوهو رایگهیاند، کام کەسی درۆزنی نێو میدیای هەواڵی ساختەیەیه دەڵێت سەرۆک ترەمپ دەیەوێت 30 ملیار دۆلار بداتە ئێران بۆ دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی ناسەربازیی.
سهرۆكی ئهمریكا لە پهپایمێكیدا كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( Truth social ) بڵاویكردووهتهوه دهڵێت: "کام کەسی درۆزنی نێو میدیای هەواڵی ساختەیەیه كه دەڵێت سەرۆک ترەمپ دەیەوێت 30 ملیار دۆلار بداتە ئێران بۆ دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی ناسەربازیی؟ من هەرگیز ئەم بیرۆکە گاڵتەجاڕانەم نەبیستووە".
پێشتر کەناڵی (سی ئێن ئێن) و (ئێن بی سی نیوز)ی ئهمریكی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی له دوو راپۆرتی جیادا بڵاویانكردهوه، کە:" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی پێشکەشکردنی هاندانە ئابورییەکانی بە ئێران کردوە لە بەرامبەر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن حکومەتەکەیەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP