ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی کۆمارییەکان هەوڵێکی دیموکراتەکانی ڕەتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی زیاتر لە دژی ئێران .
دەنگدانەکە بە ئەنجامی 53 دهنگ بهرامبهر به 47 دهنگ رەتکرایەوە كه دژی بڕیارنامەی زلهێزەکانی جەنگ بوون .
ئهو ڕهتكردنهوهیه دوای چەند سەعاتێک هات له لێدوانێكی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا كه لهمیانی كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا له كۆشكی سپی، ڕایگهیاند، ئەگەر زانیارییە هەواڵگرییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئێران دەتوانێت پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیهنێتە ئاستێک کە جێگەی نیگەرانی بێت، بەدڵنیاییەوە، بێ هیچ پرسیارێک بۆردومانی دهكهینهوه.
وتیشی: پێم وانییە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیان بکەنەوە، چونکە ئەوان زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلاریان لە بواری ئەتۆمییدا خەرج کرد و سەرکەوتو نەبون، هەروەها هیچ مادەیەکی پەیوەندیدار بە پڕۆگرامی ئەتۆمی) لە (بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ) نەبراوەتە دەرەوە، چونکە شتێکی زۆر مەترسیدارە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP