پلەکانی گەرما لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبۆتەوە و بەپێی دواین ئامار تاوەکو ئێستا هەشت کەس بەهۆی بەرزی پلەی
گەرمییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوی دەسەڵاتدارێتی تەندروستی
ئیتاڵیا، دوێنێ دوو کەس لە کەنارە ئاوییەکانی سەردینیا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات
پیاوێکی تەمەن 75 ساڵان لە شارۆچکەی بودونی گیانی لەدەستدا، ئەمە جگە لەوەی کەسێکی
دیکەش لە شارۆچکەی سان تیودۆرۆ گیانی لەدەستدا.
پلەکانی گەرما لە سەردینیا و کۆرسیکای فەرەنسا 40
پلەی سیلیزی تێپەڕ کرد و لەئێستادا کەشێکی گەرم ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، بەهۆیەوە
تاوەکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش رەوانەی
نەخۆشخانەکان کراون.
هەروەها دوێنێ لە شارۆچکەی ئاندرناخ لە رۆژئاوای
ئەڵمانیا پلەی گەرمی گەیشتە39.3 کە ئەمەش بەرزترین پلەی گەرمییە کە تۆمار کرابێت.
هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئیتاڵیا
لە 18 پارێزگای ئەو وڵاتە هۆشداری بڵاوکراوەتەوەو، هاوکات تەزووی کارەباش لە
چەندین شوێن بڕاوە بە تایبەت لە شارەکانی فلورنسا و پێرگامۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP