جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
رایدەگەیەنێت: سیاسەتی ئێمە لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە نەگۆڕاوە.
مەجید تەخت رەوانچی جێگری
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە
ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
وتیشی: سیاسەتی ئێمە سەبارەت
بە پیتاندن نەگۆڕاوە و ئێران بە تەواوی مافی خۆیەتی لە خاکەکەی خۆیدا پیتاندن بکات.
جەختی لەوەش کردەوە: ئێران
ئامادەیە سەبارەت بە ئاست و توانای پیتاندنەکەی گفتوگۆ بکات و نایەوێت چەکی ئەتۆم
دروست بکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
سەبارەت بە شوێنی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ
دامەزراوەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان، ئاشکرایکرد: نازانێت ئەم ماددانە ئێستا لە
کوێن و هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتری نەدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP