سەرچاوەکانی ئاوی عیراق: کاریگەریی بەردانەوەی ئاوی دیجله‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هێشتا دیارنییە

عێراق
12:51 - 2025-07-05

خالید شیمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند: بەردانەوەی ئاوی دیجلە لەلایەن تورکیاوە بۆ عیراق دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکەی دیار نییە، چونکە خێرایی ئاوەکە 50 بۆ 60 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا.

 

باسیلەوەشکرد: ئێستا بڕی بەردانەوەکە نزیکەی 200 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا و بڕیارە لە رۆژانی ئاییندەدا بۆ 420 مەتر سێجا بەرزبکرێتەوە .

 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بڕە زیادەیەی بەردانەوەی ئاوی دیجلە بەکاردەهێنن بۆ زیادکردنی یەدەگی ئاو لە بەنداوەکانی موسڵ و حەدیسە، هەروەها بۆ ئەوەی ئاوی پێویست بگاتە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق.

 

ئەوەشیخستەڕوو: زیاتر لە 70٪ی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق لە دەرەوەی وڵاتەکەیە و حکومەت هەمیشە لەسەر هێڵە و هاوئاهەنگە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی بەشە ئاوی خۆی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و پێویست پێبگات .
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP