ئه‌مڕۆ توركیا چه‌ندین جار سنووری قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد

کوردستان
13:57 - 2025-07-12


سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه‌)و سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌ڵام سوپای تورکیا هێشتا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ 12ی ته‌موزی 2025 کامەران عوسمان لە رێكخراوی (CPT)رایگه‌یاند:"سەرباری ئەنجامدانی مەراسیمی نیازپاکی و لەنێوبردنی چەکی (30) گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕۆژی هەینیدا، لە کاتژمێر 8:40 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (5) جار تۆپبارانی (گەلی مێوین و گەلی قەچۆ)یان لە دەڤەری نهێلێ لە سنوری قەزای ئامێدی کرد"
 

راشیگه‌یاند:"لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا، سوپای تورکیا (12) هێرش و تۆپبارانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP