خاتوو لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

کوردستان
19:03 - 2025-07-12

خاتوو لەیلا زانا،سیاسەتمەداری کورد سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالەوە بەگەرمی پێشوازی کرا .

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا خاتوو لەیلا زانا بە ڕێزەوە و بەدەنگێکی دلێر ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال دا لە خەباتی رزگاریخوازی و نەتەوەیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا وە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەمڕۆ لە حزوری رۆحیدا بە شانازییەوە ئەو رۆڵە مێژوویە بەبیردەهێنینەوە و بە شوێن هەنگاوەکانیدا دەڕۆین کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و برایەتی نێوان گەلان و بە تایبەت کورد و تورک و عەرەب دا دەستێکی سپی و خێری بوو .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP