بهپێی میدیای تورکیای نزیک لە دەسەڵات، بڕیارە ئەم هەفتەیە تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری و گهڕانهوهی ئهندامانی پهكهكهو پرۆسهی تێكهڵاوبوونهوهیان به كۆمهڵگه لە پەرلەمان لیژنهیهك پێکبهێنرێت.
میدیاكانی توركیا ئاماژه بۆئهوهدهكهن:"لە یاسا بەرکارەکانی سزادان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیادا هیچ حوکمێک لەبارەی رێکخراوێکهوه نییە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هەربۆیە ئەو لیژنە پەرلەمانییە، تاوتوێی هەموارو گۆڕانکارییە یاساییەکان لەوبارەیەوە دەکات."
باس لهوهشدهكهن:" ئایا چ یاسایەک بەسەر ئەو ئەندامانەی نێو رێکخراوێك كه خۆی ههڵدهوشێنێتهوه جێبەجێدەکرێت، کە چەک دادەنێن و دادگاییکردنیان بە چ شێوازێک دەبێت".
دهشڵێن:" له پهرلهمان باس لە ئەگەری دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە "گەڕانەوە بۆ ماڵەوە" دەکرێت و ئاماژە بە چوار پۆلێنبەندیی جیاواز لەو بارەیەوە دەکرێت، کە ئەوانیش؛ دۆخی ئەو ئەندامانەی لە تاوان تێوەگلاون و ئەوانەی تێوەنەگلاون، بەرپرسانی رێکخراوەکەو ئەوانەی فەرمانیان بە کارەکان کردووە".
یەکێک لە یەکەمین ئەو هەنگاوانەشی لەمیانەی ئەم قۆناغە نوێیەی پرۆسەکەدا دەنرێت، بریتی دەبێت لە هەمواری یاسایی بۆ ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە کە دەگەڕێنەوە تورکیا و لە تاوان تێوەنەگلاون.
لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا نزیکەی چوار هەزار و 600 کەس لە زیندانهكانن کە به تۆمهتی ئەندامبوونی پەکەکە سزادراون، دەم پارتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاک پارتی داوایکردووە، هەمواری یاسایی لەبارەی دۆخی ئەو کەسانە ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرچاوەکانی ئاک پارتی باس لەوە دەکەن، لە ئێستادا بیر لە رێکارێک لەشێوەی لێبوردن نەکراوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP