کۆمیسیۆنی باڵای سه ربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی پێشکەشکردنی بۆ کارمەندی سەرسندوق نوێکردەوە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 770 هه زار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند:" کۆمسیۆن بریاریداوە جارێکی دیکە وادەی پێشکەشکردنی فۆڕم بۆ کارمەندی سەرسندوق تا 1ی8ی2025 درێژ بکاتەوە".
"دوای کاراکردنی فۆڕمی بەشداریکردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، 771 هەزار و 655 کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا وەک کارمەند کاربکەن"، جومانە غەلای وایوت.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" ئەو کەسانەی داواکاریی بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە ،518 هەزار و 681کەسیان لەڕەگەزی نێرن و 252 هەزار و 974 کەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن، هاوکات لەو ژمارەیە 429 هەزار کەسیان فەمانبەرن و 342 هەزار و 655 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوەزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە رۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP