پێنج گەنجی کورد لە دیمەشق بەهۆی قسەکردن بە کوردی دەستگیرکران

جیهان
11:17 - 2025-07-21

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەیەک گەنجی کورد لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەهۆی قسەکردنیان بە زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
روانگەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو گەنجانە لە گەڕەکی موزەجەبەل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بە زمانی کوردی لەناوخۆیاندا قسەیانکردووە، لەوکاتەدا کارمەندێکی ئاسایشی گشتیی هاتووەتە لایان و پرسیاری لێکردوون کە بە نەتەوە کوردن؟ گەنجەکانیش بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە.
بەگوێرەی ئەو شایەتحاڵانەی قسەیان بۆ روانگەکە کردووە، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش سەرجەم گەنجەکانی دەستگیرکردووە، کە ژمارەیان پێنج کەس بووە.
روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکان رۆژی هەینیی رابردوو دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستاش بە دەستبەسەرکراوی ماونەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP