لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە:
هێزە ئەمنییەکان بە هەمو پێکهاتەکانیانەوە، هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی سنورەکانمان
بە تەواوی پارێزراو بن و قەڵغانی گەورە بە درێژایی سنور دانراون، لەگەڵ زنجیرەیەک ڕێوشوێنی
هونەری و تەکنیکی بۆ چاودێریکردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی بەرگری چاودێری ئەو
بانگەشە پوچەڵ و مەبەستدارانەی کردوە کە سەبارەت بە ڕودانی کردەوەی دزەکردن یان
قاچاغچێتی لە سنورەکانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بڵاوکراونەتەوە. بۆیە سنورەکانی
عیراق، لە قەزای ڕەبیعەوە لە باکور تا سنوری عیراق-سوریا-ئەردەن لە باشور، بە توندی
کۆنترۆڵکراون.
جەختیکردەوە: دەروازە سنورییەکان لەژێر چاودێری تەواوی
لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکاندان و لەلایەن
دەزگاکانی دەوڵەت بە هەمو جۆرەکانیانەوە بەڕێوەدەبرێن و بەپێی ڕێوشوێنی ورد و بەدواداچونی بەردەوام.
ئاشکراشیکرد: دەرچونی بەردەوام لەلایەن فەرماندە
ئەمنییەکان و میدیاییەکانەوە ئەنجام دەدرێت،
لەوانە دەرچونێكی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە دەروازەی سنوری قائیم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP