نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون ره‌تیده‌كاته‌وه، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه جه‌ڵه‌ته‌ی دڵ لێیدابێت و ده‌ڵێت، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستیی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له به‌غدا كردووه، ئه‌م پشكنینانه‌ش به‌دواداچونێكی به‌رده‌وامن بۆ ته‌ندروستیی ناوبراو.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی رایگه‌یاندووه: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 29ی ته‌موزی 2025 نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون لە نەخۆشخانەی ئیبن (بیگار) پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجامدراوه‌و ئەم پشكنینانه بەشێکن لە بەدواداچونێکی بەردەوام بۆ ته‌ندروستیی مالیكی".
هه‌ر له رونكردنه‌وه‌كه‌دا: "سوپاسی هەموو ئەو کەسانە كراوه کە نیگەرانیی و گرنگیی خۆیان دەربڕییه‌وه، هیوای بەردەوامی تەندروستییه‌كی باشش بۆ هەموان دەخوازن".
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر به‌شێك له‌میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون جەڵتەی دڵ لێیداوه‌و رەوانەی نەخۆشخانە کراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP