رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ردی بناغه‌ی به‌شه ناوخۆی كچانی له كۆلێژی ته‌كنیكی دانا، كه به‌یه‌كێك له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كانی پارێزگاكه ئه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ كچانی خوێندكاری زانكۆی ته‌كنیكی باكور زۆر سوودمه‌نده.
لە مەراسیمێكدا كه ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و یاریدەدەران و راگری پەیمانگای تەکنیکی و ڕاوێژکاران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان ئامادەی بوون پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ردی بناغەی بەشە ناوخۆیی کچانی لە زانکۆی تەکنیکی باکور دانا.
پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێ لە دیوانی پارێزگا‌و زانکۆی تەکنیکی باکور ئەنجامدەدرێتو پێكهاتووه له بیناک كه لە سێ نهۆم پێکدێت و ماوەی کارکردن تێیدا ٣٦٠ ڕۆژە و ڕووبەرەکەی ١٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP