تویتێك بە نزیكەی سێ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

زانست و تەکنەلۆژیا
16:27 - 2021-03-24

جاك دورسی، دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری كۆمپانیای تویتەر لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، یەكەم تویتی خۆی بە بەهای 2 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار فرۆشت.

دورسی رایگەیاند، داهاتی ئەو یەكەم تویتەی بۆ كاری خێرخوازی‌و  هاوكاری منداڵانی ئەفریقا تەرخان دەكات.

سینا ئیستاڤی سەرمایەداری خەڵكی مالیزیا كە یەكەم تویتی كڕیوە باسی لەوە كردووە، ئەوە تەنها تویتێك نییەو لە داهاتوودا بەهاكەی بۆ مرۆڤایەتی دەردەكەوێت. جاك دورسی لە 21ی ئاداری 2006دا یەكەم تویتی بڵاوكردەوە، كە تێیدا نوسراوە، "دەمەوێت تویتەرەكەم بخەمە كار". 

فرۆشتنی تویتەكە بە جۆرێكە كە تەنها خاوەندارییەكەی گواستراوەتەوەو لە سەر تۆڕی تویتەریش دەبینرێت و دەناسرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP