به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كەناڵی كوردماكس شۆ داده‌خرێت

کوردستان
16:46 - 2021-04-12


وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڕیاریدا بەداخستنی كەناڵی كوردماكس شۆ بۆ ماوەی 24 سەعات و فەرمانەكەشی خستەبواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی نوسراوی ژمارەی (394)ی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم كە ئەمڕۆ 12ی 4ی 2021 دەرچووەو وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، دەڵێت:ئاماژە بەنوسراوەكانی داواكاری گشتی / دەستەی مافی گشتی ژمارە (208) لە 9ی 3ی 2021و ژمارە (242)ی لە 16ی 3ی 2021 پاڵپشت بەڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2014 (رێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان) ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەم، لەبەر ئەوەی كەناڵی ئاسمانی (كوردماكس شۆ) پابەند نەبووە بەناوەرۆكی نوسراومان ژمارە (378) لە 6ی 4ی 2021.
دەشڵێت: بڕیاریاماند بەڕاگرتنی پەخشتی كەناڵی (كورماكس شۆ) بۆ ماوەی 24 سەعات و فەرمانەكەش لە12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP