ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند ھاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی دا هاتوه
كه، دوای تۆماركردنی سكاڵای چه‌ند ھاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك، ھێزه‌كانی پۆلیس
لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌و توانراوه تۆمه‌تبار (ع، ق، أ له‌دایكبوی 1997)
له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو
به‌پێی مادده‌ی 21ی چه‌ك ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا،
ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌جۆری كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلێكی
بێ سه‌ره‌تا له‌جۆری (نیسان- پاترۆل).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تبار له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی
پۆلیس سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بوه، به‌پێی مادده‌كانی (٤٤٦، ٤٣١، ٤٨٢) و لێكۆڵینه‌وه‌كان
به‌رده‌وامن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP