لیستی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی حكومەتی عیراق دەكرێت

کوردستان
06:28 - 2021-04-19

لیستی مەدەنی و سەربازی فەرمانبەرانی عیراق رادەستی حكومەتی عیراق دەكرێت
سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو رێكەوتنەی لەبارەی بودجە لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە،  هەرێم لیستی موچەخۆرانی سەربازی‌و مەدەنی دەداتە حكومەتی عیراق ،كە لە دواكۆبونەوەی وەفدی حكومەت لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان تەئكیدیان لە ناردنی ئەو لیستانە كردەوە .
وتیشی: ئێمە وەك پەرلەمان گەشبینین لەوەی یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق لەلایەن هەردوولاوە جێبەجێ بكرێت، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم چەند جارێك رایگەیاندووە كە پابەندی ماددەكانی یاسای بودجە دەبێت، بەو مەرجەی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان راشیگەیاند: لەكاتی هەر كەمتەرخەمیەك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئێمە وەك پەرلەمان بێدەنگ نابین و بەدواداچونی بۆ دەكەین، هەروەك رێگانادەین  كێشە بۆ قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی فەرمانبەران و موچەخۆران دروست بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP