وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە ئەمریكا ڤاكسینی بۆیان دابین كردبێت

کوردستان
10:04 - 2021-04-19

وەزارەتی پێشمەرگە رەتكردنەوەی هەواڵێك

وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیدەكاتەوە هیچ جۆرە ڤاكسینێك لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هێزی پێشمەرگە دابین كرابێت و دەشڵێت، داوایان لە هاوپەیمانان كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

بە پێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ئەوەی لە چەند كەناڵێكی میدیایی هەواڵی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە بڵاوبوەوە، بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت ناڕاستە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكردووە، داوایان لە هاوپەیمانان كردووە بۆ ئەوەی ڤاكسین دابین بكەن بۆ هێزەكانیان، بەڵام تا ئێستا ئەو داوایە وەڵام نەدراوەتەوەو هەركاتێك ڤاكسینیان بەدەست گەیشت، ئەو كات بە كەناڵ و میدیاكانی ڕادەگەیەنن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP