به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانش هۆشداریی له مه‌ترسیییه‌كانی ئه‌و جۆره په‌تایه
ده‌دات بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و ده‌ڵێت: هۆكاری شێرپه‌نجه‌یه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری
خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی
چه‌كه‌ره‌كردنه‌وه لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌ی چه‌كه‌ركردودا
گرتوه كه خواردنی زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه
به‌نیازبوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
وتیشی، "ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان
كردوه، سه‌وزبونه‌ته‌وه، نه‌رم بوه یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه شیاوی
خواردن نین، چونكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كارلێكه كیمیاییه‌كانه‌وه
چه‌كه‌ره دروست ده‌بێت و ره‌نگی په‌تاته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وز و نه‌رم ده‌بێته‌وه،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕینی كاربۆهیدات بۆ شه‌كره‌كان و كرداری هه‌رس تێكده‌دات
به ئاسانی هه‌رس نابێت و ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بونی له‌شی مرۆڤ".
له‌شكر حه‌مید راشیگه‌یاند: په‌تاته نابێت له
شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت، چونكه پله‌ی گه‌رما و شێ و شێوازی عه‌مباركردنی
زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت زو خراپ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه
بۆ پاراستنی له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) ماده‌ی سۆلانین و ئه‌لفا كانونین، دایۆكسین
و سلیكات دروستده‌كات، كه ماده‌ی ژه‌هرییه و زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، به‌شه‌كانی
عه‌لوه، دوكان و خواردنگه‌كانی له فرۆشتن و به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی چه‌كه‌ره‌كردو
ئاگاداركرده‌وه و وتی، "له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌ن شوێنه‌كه
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی
خۆتان، ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه‌ته‌وه مه‌خۆن و له‌كاتی هه‌بونیدا په‌یوه‌ندی
به قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP